Khalaf Rasha,Zeynep Tüfekçi,Muhammet Ali Kemal
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
تاران - AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك له نزیك دوورگه‌ی لاوان لە ناوچەی كه‌نداو باشووری رۆژئاوای ئێران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئێران، هێلیكۆپته‌رێكی كۆمپانیای نه‌وتی ئێران له نزیك دوورگه‌ی لاوان سەر بە پارێزگای هورمزگان باشووری رۆژئاوای ئێران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون و گه‌ڕان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه هێلیكۆپته‌ره‌كه له میانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشێكدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و له‌و چوار كه‌سه‌ی تیایدا بوون، نه‌خۆشه‌كه و كارمه‌نده‌كه‌ی ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستداوه و فڕۆكه‌وانه‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنن.