Muhammet Kurşun
28 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
تاران – AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لی باقری رایگه‌یاند، كۆتایی مانگی داهاتوو دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
عەلی باقری دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و رێكخه‌ری سیاسیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئهنریكیو مۆرا له بڕۆكسل، په‌یامێكی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر بڵاو كرده‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لی باقری به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌باره‌ی بابه‌ته گرنگه‌كانه‌وه دانوستانی "ئه‌رێنی و جیددی"یان له‌گه‌ڵ ئهنریكیو مۆرا ئه‌نجام داوه، رایگه‌یاند به‌رله كۆتایی هاتنی مانگی تشرینی دووه‌م دانوستانه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و دواتریش وادەی یهكلابووهوهی كۆبوونه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.