Ahmet Dursun
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێران دوو مووشه‌كی ناوه‌ند مه‌ودای بالیستیك و كروزی ناساند كه به ناوی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمان و جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه له ئاكامی هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكا له سێی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له به‌غدا كوژران، ناونراون.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كرده‌وه به‌بۆنه‌ی رۆژی پیشه‌سازیی به‌رگریی نیشتمانی له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به به‌شداری به‌رپرسانی باڵا و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رێوڕه‌سمی ناساندنی مووشه‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه به‌رهه‌م هێندراون رێك خرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا روحانی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی توانای به‌رگریی خۆی به‌هێز كردووه، به‌ڵام هه‌رگیز ستراتیجییه‌تی هێرشكردنیان له‌به‌رنامه‌دا نه‌بووه و گوتی: "ئێران بیر له داگیركردنی هیچ وڵاتێك ناكاته‌وه. با هاوسێكانمان دڵنیا ببن له‌وه‌ی به‌هێزكردنی توانای به‌رگریی ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیشدایه. ئه‌م هێزه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنین، نه‌وەك له دژیان".
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگریی ئێران، ئه‌میر حاته‌می رایگه‌یاند كه مووشه‌كه بالیستییه نیشتمانییه‌كه كه تا هه‌زار و ٤٠٠ كیلۆمه‌تر مه‌ودا ده‌بڕێت به ناوی قاسم سوله‌یمانی-یه‌وه ناو نراوه و مووشه‌كی كروزیش كه هه‌زار كیلۆمه‌تر مه‌ودا ده‌بڕێت به ناوی ئه‌بوموهه‌ندیس-ه‌وه ناو نراوه.