Ahmet Dursun
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی رێكخراوی هه‌ماهه‌نگیی شه‌نگه‌های قبوڵ كراوه.
ئیبراهیم ره‌ئیسی له میانی به‌شداریی كردن له ٢١هه‌مین لووتكه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له رێكخراوی هه‌ماهه‌نگیی شه‌نگه‌های له دوشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌ئیسی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی رێكخراوی هه‌ماهه‌نگیی شه‌نگه‌های قبوڵ كراوه، گوتی: "خۆشحاڵم به به‌شداریی كردن له‌و كۆبوونه‌وه گرنگ و كاریگهرهدا كه ده‌رفه‌تێكه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه. به بۆنه‌ی قبوڵ كردنی وه‌ك ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی ئێران له رێكخراوه‌كه‌دا، له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ده‌كه‌م".
سه‌ركۆماری ئێران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریی چالاكانه له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، فره‌لایه‌نی، هه‌ماهه‌نگی و رێزگرتن له‌یه‌كتر دامه‌زراوه و گوتی: "جیهان چووه‌ته ناو قۆناغێكی نوێوه. هه‌ژمونگه‌رایی و تاكلایه‌نی نامێنێ. هێزی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تان ده‌گۆڕێت".