Ahmet Dursun
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، عه‌لی ره‌بیعی به پێویستی ده‌زانێت به رێگای ئاشتییانه كێشه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان چاره‌سه‌ر بكرێن كه به‌هۆی داگیركردنی به‌شێك له خاكی ئازه‌ربایجان-ه‌وه دروست بووه و رایگه‌یاند كه ئێران، توركیا و رووسیا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاماده‌ن هاوكاری هه‌ردوو وڵات بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران IRNA بڵاویكرده‌وه، عەلی ره‌بیعی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له تارانی پایته‌خت سه‌باره‌ت به پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا كه ناوچه‌ی شاخاویی قه‌ره‌باغ-ی ئازه‌ربایجانی داگیر كردووه، رایگه‌یاندووه "پێویسته به رێگای ئاشتییانه كێشه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ڵوێستی ئێران سه‌باره‌ت به دانان به یه‌كپارچه‌یی خاكی ئازه‌ربایجان ئێجگار روونه. ئێران چه‌ندین جاریش داكۆكی له كارپێكردن به‌و مافه ره‌وایه كردووه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، عه‌لی ره‌بیعی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران، توركیا و رووسیا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاماده‌ن هاوكاری هه‌ردوو وڵات بكه‌ن گوتی: "تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بژارده‌كانی دیكه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا نین".