Muhammet Kurşun,1 23
15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2019
تاران – AA
به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا له ئێران، هه‌زار و ٥٤١ كه‌س كه تووشی دڵه‌كوتێ و هه‌ناسه‌سواری ببوون، گەیەنراونەتە نه‌خۆشخانه.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی ئێران، موجته‌با خالیدی رایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، به‌هۆی كاریگه‌ری پیسبوونی هه‌واوه، هه‌زار و ٥٤١ كه‌س كه تووشی دڵه‌كوتێ و هه‌ناسه‌سواری ببوون له پارێزگاكانی تاران، ئەسفەهان، ئه‌لبورز و مه‌ركه‌زی گەیەنراونەتە یه‌كه‌ی فریاگوزاری خێرای نه‌خۆشخانه‌كان.
موجته‌با خالیدی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ٥٧٠ كه‌س به‌هۆی هه‌ناسه‌سواری و ٩٧١ كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی دڵهكوتێوه گەیەنراونەتە نه‌خۆشخانه‌كان. داوای له‌و هاووڵاتییانه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن نه‌چنه ده‌ره‌وه و له چوونه ده‌ره‌وه‌شدا ده‌مامك بپۆشن.
له شاری ئاراك ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ركه‌زی، به‌مهۆیه‌وه پشوو له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان راگه‌یه‌ندراوه.
له شاری ئه‌هواز سەربە پارێزگای خوزستان، مه‌ودای بینین بۆ سفر كه‌مبۆته‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
له مانگی ئاداره‌وه تاكو ئێستا به تێكڕایی ٥٢ رۆژ وه‌ك چڕیی پیسیی هه‌وا له تاران تۆمار كرا.
تاران له ریزبەندی ١٢ه‌مین شاری جێهان دێت له پیسیی هه‌وادا.