Abdullah Shukur
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
تاران - AA
کۆمپانیای تۆتالی فەڕەنسی لە دوای بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە کێڵگەی غازی پارس باشووری کەنداو، کشایەوە و وڵاتی چینیش بوو بە خاوەن گەورەترین پشک لەو پڕۆژەیە.
ئاژانسی هەواڵیی (IRNA) پشتبەستن بە زانیارییەکانی بەرپرسی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی ئێران، محەمەد موستەفەوی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی چین کە خاوەن سەدا ٣٠ پڕۆەکە بووە و لە دوای کشانەوەی کۆمپانیای تۆتاڵ، سەدا ٥٠ی بەشەکەی ئەو کۆمپانیاییەی کڕیوەتەوە.
بەم پێیەش ئەو کۆمپانیاییەی چین بووە بە خاوەن سەدا ٨٠ی پشکی پڕۆژەکە کە بڕەکەی دەگاتە پێنج ملیار دۆلار.
ئیدارەی ترەمپ لە دوای کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر ئەو وڵاتە دووبارە خستبووە بواری جێبەجێکردنەوە.