Ramal Abdullah Mahmood
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2017
تاران - AA
گوتەبێژی شورای باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، کەیوان خوسرەوی رایگەیاند کە ئێران کایەی ئاسمانی بە رووی هەرێمی کوردستانی عێراقدا داخستووە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی ئیسنا، خوسرەوی رایگەیاندووە "ئێران، لەسەر داواکاری حکوومەتی ناوەندی عێراق کایەی ئاسمانی بە رووی هەرێمی کوردستانی عێراقدا داخستووە".
کەیوان خوسرەوی ئاماژەی بەوە داوە کە ئێران رێگە نادات فڕۆکەکان لە سلێمانی و هەولێرەوە بێنە کایە ئاسمانییەکەی، هاوکات گەشتە ئاسمانییەکانی لە وڵاتەکەیەوە بۆ هەرێمی کوردستان راگرتووە. گوتووشیەتی: "لە ئەگەری ئەنجامدانی گشتپرسیشدا سنووری وشکانیش دادەخرێت".
سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشاوە کە حکوومەتی ناوەندی عێراق داواشی لە ئێران کردووە سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخات.