Muhammet Kurşun
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
تاران - AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥٤ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە، بەوەیش تێکڕای ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە به‌هۆی ئه‌و په‌تایە‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٩ هه‌زار و ٧٠ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥٤ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زار و ١٠٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە.
سیما سادات لاری باسی لەوە کرد کە تا ئێستا ٢٩ هه‌زار ٧٠ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٥٠٨ هه‌زار و ٣٨٩ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، ئەوەشی خستەڕوو کە ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٥٧٠ نه‌خۆش ناجێگیره و تا ئێستا، ٤١١ هه‌زار و ٨٤٠ تووشبووی پەتاکە چاكبوونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری هەروەها باسی لەوە کرد کە لە تەواوی ئێران‌دا، چوار ملیۆن و ٣٦٩ هەزار و ٦٢٢ پشکنین بۆ پەتاکە ئەنجامدراوە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران باسی لەوەیش کرد کە لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران ٣٠ پارێزگایان لەنێو بازنەی مەترسیدار و سوورەکاندان.
بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە دووبارە لە پارێزگانای تاران، قوم، قەزوین و ئەلبورز هاتوچۆ سنووردارکراوە.