Mehmet Tosun
21 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی سهرۆكایهتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی تورکیا-بەریتانیا بەتایبەتی هاریکاری لەبواری پیشەسازی بەرگرییدا و بابەتە هەرێمییەکان و جەنگی رووسیا-ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.
ئەردۆغان، بە پێویستی زانیوە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ هێنانە دەرەوەی دانهوێڵهی ئۆکراینا بەشێوەیەکی پارێزراو.