Mümin Altaş
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-رووسیا و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ کراوە.
سەرکۆماری تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوپاسی رۆڵی پوتین-ی کرد لە بنیاتنانی وێستگەی ئەتۆمی ئاککویو کە ئەمڕۆ، رێوڕەسمی بەسووتەمەنیکردنی ئەتۆمی بۆ یەکەمجار بەڕێوەدەچێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و کارەکانی پەیوەست بە لێکتێگەیشتنی دانەوێڵە کرا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەڕێگەی ئەو گرووپەی کارکردن کە لە چوارچێوەی پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا پێشنیازی پێکهێنانی کراوە، دەتوانن لەسەر فراوانکردنی نوێ کاربکەن. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی سووریاش تاوتوێ کرا.
هەر لە میانی پەیوەندییەکە تەلەفۆنییەکەدا، ڤلادیمیر پوتین لە رەوشی تەندروستیی سەرکۆمار ئەردۆغانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.