Mehmet Alaca
30 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە-AA
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان رایگەیاند ئامادەیە ماوەی ئەرکی هێزی ئاشتیپارێزی رووسیا لە قەرەباغ بۆ ٢٠ ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی "TASS"ی رووسیی بڵاوی کردەوە، پاشینیان لەو بارەیەوە هەڵسەنگاندنی خۆی کردووە و رایگەیاندووە: "دەمانەوێت هێزی ئاشتیپارێزی رووسیا درێژە بە ئەرکەکانیان بدەن، ئامادەم بەڵگەنامەیەک لە سوچی واژوو بکەم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزی ئاشتیپارێزی رووسیا تا ١٠، ١٥ یان ٢٠ ساڵی دیکە".
پاشینیان پێشنیازی ئەوەی بۆ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کردووە کە بیر لە دەستپێشخەرییەکی لەو شێوەیە بکاتەوە، راشیگەیاندووە: "دەتوانم ئەم داواکارییە پێشکەش بکەم، بەڵام پێویستە رووسیا پشتیوانی لەمە بکات".
هێزی ئاشتیپارێزی رووسیا لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بۆ وەستاندنی ململانێکان و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە قەرەباغ، رەوانەی ئەو شوێنە کرابوون.