Ruslan Rehimov
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
باکو- AA
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە لە بەیانی دوێنێوە لە ناوچەی تۆوز لەسەر سنووری نێوان ئازەربایجان-ئەرمینیا، پێکدادان دەستی پێ کردووە و تا شەوی رابردوو بەردەوام بووە.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە درێژەی پێکدادانەکەدا، ئەفسەرێکی سوپای ئازەربایجان بە پلەی ملازم شەهید بووە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە ئەرمینیا زانیارییەکان لەبارەی زیانە گیانییەکانی سوپای وڵاتەکەی دەشارێتەوە و لەئێستادا رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازەربایجان-دایە.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، گرتەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سوپای ئەرمینیای بڵاوکردووەتەوە کە لەڕێی درۆنەوە تۆمار کراوە.
دوێنێ سوپای ئەرمینیا ژمارەیەک خاڵی ئازەربایجانی لە ناوچەی تۆوز بۆردومان کرد و سوپای ئازاربایجان وەڵامی پەلامارەکانی دایەوە و سوپای دوژمنی ناچار بە کشانەوە کرد.
لە پەلامارەکەی دوێنێدا، سێ سەربازی ئازەربایجان شەهیدبوون و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.