Adam Abu-bashal
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئەبووجا - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یه‌ك ملیۆن و ٤٧٣ هه‌زار كه‌سی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه پێنج هەزار و ٨٦٣ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه، بەوەیش ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٤٧٣ هه‌زار و ٤١٨ كه‌س.
هاوكات ٢٩٧ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و کۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٥ هه‌زار و ٥١٢ كه‌س.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئەفریقا کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکردووە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ١٦ هەزار و ٥٨٦ حاڵەت، میسر پێنج هەزار و ٩٠١ حاڵەت و مەغریب دوو هەزار و ١١٣ حاڵەت.
له كاتێكدا له مۆریشوس هیچ هەڵگرێکی ڤایرۆسەکە نەماوە له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
ریزبەندی وڵاتانی کیشوەرەکە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٧١ هەزار و ٦٦٩ حاڵەت، مەغریب ١١٩ هەزار و ١٠٧ حاڵەت و میسر ١٠٢ هەزار و ٩٥٥ حاڵەت.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٢١٨ هه‌زار و ٣٣١ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.