Sinan Doğan,Emel Gözellik
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٠٩ كه‌س به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٩٦ هه‌زار و ٣٥١ كه‌س.
هاوکات ٧١ هەزار و ٩٤٣ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون کە ئەوەیش لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە لە رووی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی رۆژانە، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، شەش ملیۆن و ١٤٥ هه‌زار و ٢٩١ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان پێنج ملیۆن و ١٠١ هه‌زار و ٣٩٧ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان کە لەنێو وڵاتانی جیهاندا رۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە تۆمار دەکات لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەم و لە رووی تۆمارکردنی حەڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە پەتاکە ریزبەندی سێیەمی گرتووە.
- بەڕازیل
لە بەڕازیل کە لەسەر ئاستی جیهان دووەم وڵاتە زۆرترین کاریگەری پەتاکەی لەسەربێت لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٧ كه‌سی دیكه به‌و پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، ٣١٧ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٤٢ هه‌زار و ٥٨ كه‌س.
هاوکات ١٣ هه‌زار و ١٥٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٧٤٥ هه‌زار و ٤٦٤ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٩٧٣ هه‌زار و ١٤٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٥ هه‌زار و ١٢٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ٨٤ هه‌زار و ١٨٢ تووشبوو په‌تاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.