نیویۆرك
پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان كە تایبەتن بە گۆڕانی كەشوھەوا، خەڵكێكی زۆر لە شاری نیویۆرك بۆ ئامادەكاری كردن لە بەرامبەر گۆڕانی كەشوھەوا دەستیان بە رێپێوان كرد كە گەورەترین رێپێوانی جیھانە بۆ سروشت و ژینگە.
لەو رێپێوانەدا كە بە " رێپێوانی خەڵك بۆ كەشوھەوا" ناسراوە سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بان كی موون، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، باڵیۆزی ئاشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و چەندین ھونەرمەندی ناودار ئامادەی بوون و نزیكەی ١٠٠ ھەزار كەس بەشدارییان لەو رێپێوانە كرد.ئەو رێپێوانە كە لە جادەی شەشەمی باشووری رۆژئاوای سەنتراڵ پارك دەستی پێكرد لە جادەی ژمارە ١١دا كۆتایی پێ ھات.
خەڵكی نیویۆرك كە بە ھۆی كارەساتی كاسارگاوە رووبەڕووی زەرەر و زیانێكی زۆر ببوویەوە گرنگییەكی زۆری بەو رێپێوانەدا و ھاوكات لە سەرانسەری ئەمریكا زۆربەی زۆری سەندیكاكان و چەندین دەزگا و رێكخراوی تایبەت بە ژینگەپارێزی لە جیھان ئامادەی رێپێوانەكە بوون و ئامادەبووان داوای وەرگرتنی رێوشوێنی بە پەلەیان لە بەرامبەر گۆڕینی كەشوھەوا كرد و دروشمی وزەی خاوێن، پلانی بی نییە، كار، دادوەری و دارستانەكان بۆ فرۆشتن یان گوتەوە.
سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك لە لێدوانێكدا لە بارەی ئەو رێپوانەوە گوتی: كۆبوونەوەكان جارجار دەبنە یەكەم ھەنگاو بۆ گۆڕانكارییەكی زۆر گەورە و خۆپیشاندان و رێپێوانەكانیش ھەر بەو جۆرە دەبنە ھەڵمەتێك بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری زۆر گەورە و ئەوەی من ئەمڕۆ بینیم ھەستم بەوە كرد كە لەسەرەتای دەستپێكردنی مێژوویەكی نوێداین.