Zana Natık Kerem
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
كابول ــ AA
لە ئاكامی هێرشێكی خۆكوژی كە بنكەیەكی سوپای ئەفغانستان لە ویلایەتی قەندەهار باشووری ئەو وڵاتەی كردە ئامانج، ٤١ سەرباز كوژران.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی ئەسیۆشەیتێد پرێس، بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاندووە كە هێرشە خۆكوژییەكە بۆ سەر بنكە سەربازییەكە بە ئۆتۆمبێلێكی ئۆتۆمبڕێژكراو ئەنجام دراوە.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشدا كە لە ئاكامی هێرشەكەدا، ٤١ سەربازی ئەفغانستان كوژران.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە راگەیاند.