کابوڵ
گوتەبێژی پارێزگای (نانگەرھار) رایگەیاند: چەکدارەکانی تاڵیبان پەلاماری گەراجی یەکینەیەکی سوپای ئەمریکایان داوەو چوار سەعات شەڕو تێھەڵچوون لەنێوان ھەر دوولا درێژەی ھەبووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ، بەر لەدەستپێکردنی شەڕە تەقە، کەسێک لەنێو ئەو گەراجەدا خۆی تەقاندووەتەوەو دواتر چەکدارەکان پەلاماری گەراجەکەیان داوە.
گوتەبێژی پارێزگای نانگەرھار ئاشکرایکرد پێنج کەس لەھێرشبەرەکانی تاڵیبان کوژراون و ھێزی پشتیوانی نێونەتەوەیی لەئەفغانستانیش رایگەیاند: سەربازانی ئەمریکا زیانیان پێنەگەیشتووە.
لەلایەکی دیکەوە (زوبێدوڵڵا موجاھید) گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لەڕێی ئینتەرنێتەوە رایگەیاند: چەکدارەکانی ئەوان ھێرشەکەی ئەمڕۆیان ئەنجامداوەو چەندین سەربازی ئەمریکیان کوشتووە، دەشڵێ چەکدارەکانی تاڵیبان زیانیان پێ نەگەیشتووە.