12 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2020
نيويۆرك - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) نیو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، دوو هه‌زار و ٩١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ١٨ هه‌زار و ٧٧٧ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ئەمريكا كە لە ريزبەندیى يەكەمدايە لەسەر ئاستى جيهان لەڕووى ژمارەى تووشبوون بە (COVID-19)، رۆژانە ژمارەى تووشبوون و گيانلەدەستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه روو لە هەڵكشان دەكات.
بەپێی دوايين ئامار كە لەلايەن زانكۆى جۆنز هۆپكينز، كە بەدواداچوون بۆ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە دەكات لە ئەمريكا، بڵاوكراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٥ هەزار و ٣١٦ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ژمارەى تووشبووان بۆ ٥٠١ هەزار و ٦١٥ كەس بەرزبووەتەوە، گيانلەدەستدانيش دوو هەزار و ٩١ حاڵه‌ت زياديكردووە و گەيشتووەتە ١٨ هەزار و ٧٧٧ كەس.
لەسەرانسەرى جيهاندا له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه، لە دوای ئەمريكا كە ژمارەى تووشبووانى نيو مليۆنى تێپەڕاندووە، ئيسپانيا بە ١٦١ هەزار و ٨٥٢ حاڵەت له پله‌ی دووه‌م و ئيتاڵیا بە ١٤٧ هەزار و ٥٧٧ حاڵه‌ت له پله‌ی سێیه‌مدا دێت.
- نيويۆرك بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەلايەكى ديكەوە ئەگەر تەماشاى حاڵەتەكانى تووشبوون له‌ناوخۆی ئەمريكا بكرێت، ئه‌وه ده‌بینرێت كه كاريگەریى پەتاكە لەسەر ويلايەتى نيويۆرك بەردەوامە. ژمارەى تووشبووان لەو ويلايەتە دوێنێ ١٦١ هەزار و ٨٠٧ بوو، ئەمڕۆ ١٢ هەزار و ٦٨٢ حاڵەت زياديكردووە و بۆ ١٧٤ هەزار و ٤٨٩ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
له‌دوای نیویۆركیش له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به (COVID-19)، ویلایه‌تی نیوجێرسی له پله‌ی دووه‌مدا دێت به بە ٥٤ هەزار و ٥٨٨ حاڵەت، له پله‌ی سێیه‌میشدا میشیگن به بە ٢٢ هەزار و ٢٣٤، دێت.
له‌ڕووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیشه‌وه، نیویۆرك له پله‌ی یه‌كه‌مدایه به حەوت هەزار و ٨٨٧ حاڵەت، له‌دوای ئه‌ویش نیوجێرسی دێت به هەزار و ٩٣٢ حاڵەت و له پله‌ی سێیه‌میشدا میشیگن دێت به هەزار و ٢٧٦ گیانله‌ده‌ستدان.
- كۆى گشتیى ٢٩ هەزار و ١٩١ نەخۆش چاكبوونەتەوە
لەسەرانسەرى وڵاتەكە، دوو هەزار و ٦٦٩ تووشبووى ديكە پاش وەرگرتنى چارەسەر، چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە، كۆى گشتیى چاكبوونەوە لە ڤايرۆسەكە گەيشتووەتە ٢٩ هەزار و ١٩١ كەس.