Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئیداره‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ خۆی بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك "رێكخراوی تیرۆریستیی بیانیی" ئاماده ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا پشتی به لێدوانی ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت، به‌ستووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه ره‌نگه ئیداره‌ی واشنتۆن هه‌فته‌ی داهاتوو سوپای پاسدارانی سه‌ربه سوپای ئێران بخاته نێو لیستی "رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان"ه‌وه.
كاربه‌ده‌سته‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، بڕیاره‌كه له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی چه‌ند مانگه دراوه و ره‌نگه رۆژی دووشه‌ممه رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان باسیان له‌وه‌كردووه كه هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ داكۆكیكاری به‌هێزن له‌و بڕیاره‌ی كه ئامانج لێی رێگرییكردنه له چالاكییه بازرگانییه‌كانی سوپای پاسداران له ئه‌ورووپا و ناوچه‌كانی دیكه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێنتاگۆن و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیان وایه ره‌نگه ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، زۆر به گه‌رمی له بڕیاره‌كه‌یان نه‌ڕوانیوه.
ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌كه دواون، جه‌ختیان له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) ته‌حه‌فوزیان له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كه‌وه هه‌بووه.
لای خۆشییه‌وه كاربه‌ده‌ستێكی پێنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا پلانی وایه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا هۆشداریی بداته هێزه‌كانی له ناوچه‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه له ئێران و ناوچه‌كه، دوای ئاشكراكردنی بڕیاری ناساندنی سوپای پاسداران وه‌ك "رێكخراوی تیرۆریستیی بیانیی".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جه‌یسن بڵازاكیس، هۆشداریی ئه‌وه‌ی داوه كه ره‌نگه بڕیاره‌كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
بلازاكیس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌دا ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار دامه‌زراوه‌ی وڵاتێكی دیكه ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه و گوتی: "ناساندنی سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ده‌بێته نموونه. پێشتر دامه‌زراوه‌ی هیچ وڵاتێك نه‌خراوه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان. ئه‌و بڕیاره ئه‌نجامی قوڵی لێده‌كه‌وێته‌وه له داهاتوودا".
سوپای پاسدارانی ئێران كه دوای شۆڕش (كوده‌تاكه)ی ١٩٧٩ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له سوپای ئێران به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سیسته‌می وڵات له هێزه چه‌كداره‌كانی خه‌ڵك پێكهات، جگه له‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی له‌به‌رده‌ستیه‌تی هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رچاوه‌كانی داهات و خه‌رجی ستراتیجی ئێرانیش ده‌كات.
مه‌زه‌نده ده‌كرێت سوپای پاسداران له نزیكه‌ی ١٢٥ هه‌زار سه‌رباز پێكهاتبێت كه خاوه‌نی یه‌كه‌ی وشكانی، ئاسمانی، ده‌ریایی و مووشه‌كییه و راسته‌وخۆ فه‌رمان له رابه‌ری ئایینی ئێران، ئایاتوڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی وه‌رده‌گرێت.
به‌رنامه ستراتیجییه‌كانی وه‌ك مووشه‌كی بالیستیكی ئێرانیش له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
سوپای قودسیش كه به فه‌رمانده‌یی قاسمی سوله‌یمانی ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌دات سه‌ر به سوپای پاسدارانه.