Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
مۆسکۆ- AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاشکرایکرد ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا سەبارەت بە سووریا بانگهێشتکراوە.
لاڤرۆڤ لەمیانەی بەرنامەیەکدا لە مۆسکۆ، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی رووسیا بە چ مەرجێک ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا بانگهێشتکردووە، گوتی: ''ئەمریکا داوەتکراوە''.
هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، میخایل بۆگدانۆڤ لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ جۆن تێفت کۆبوویەوە و تاوتوێی قەیرانی سووریا و کۆبوونەوەکانی ئاستانایان کرد.
پێشتر لاڤرۆڤ لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، پێویستە نوێنەرانی هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئیدارەی نوێی ئەمریکا بانگهێشتی کۆبوونەوەکانی ئاستانا بکرێن.