Kasım İleri,1 23
09 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرەڕای ئەوەی دوو هەفتە زیاترە هیندستان یەکەم بەشی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی لە رووسیا وەرگرتووە، ئەمریکا بێ دەنگە لەبارەی ئەو هەنگاوەی نیودەلهی.
ئەوەی مایەی سەرنجە حکوومەتی ئەمریکا کە لە هەموو هەلومەرجێکدا بە سزاکانی لە چوارچێوەی یاسای بنبڕکردنی دوژمنەکانی ئەمریکا لە میانی سزاکان (CAATSA)ەوە، هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە هاریکاری بەرگریی لەگەڵ رووسیا دەکەن، ئەو هەڵوێستە هەڕەشەئامێزەی بەرامبەر هیندستان پەیڕەو نەکردووە.
هیندستان لە ١٤ی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەکەم بەشی S-400ی لە رووسیا وەرگرت، بەڵام ئەمریکا لەو بارەیەوە هێشتا بێدەنگی پاراستووە.
سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی دوای ئەوەی لە ٢٤ی ئەیلوولی رابردوودا لە کۆشکی سپی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ەوە پێشوازیی لێ‌کرا لە دوای دوو مانگ لە نیودەلهی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆبووەوە.
لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوە گشتگیرانەدا، هەردوو وڵات لە پاڵ S-400دا، واژوویان لەسەر زۆرێک رێککەوتنی بەرگریی کرد، بەڵام حکوومەتی ئەمریکا هێشتا بێدەنگی پاراستووە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا لە بارەی ئەوەی کە ئایا لە چوارچێوەی (CAATSA)دا سزا بەسەر هیندستاندا دەسەپێنن کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 لە رووسیا وەرگرتووە؟ گوتی: ''هێشتا بڕیارێکمان نەداوە لەو بارەیەوە. بەردەوامین لە بانگەوازکردنی هەموو وڵاتان بە هیندستانیشەوە بۆ خۆبەدوورگرتن لە کڕینی سیستمەکانی چەکی رووسیا''.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆی دەدزێتەوە لە وەڵامدانەوەیەکی روون سەبارەت بە لێخۆشبوونی هیندستان لە سزا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس پێشتر باسی لەوە کردبوو کە (CAATSA) مەرجی گشتگیر یان تایبەتی وڵات لەخۆناگرێت، بەڵام خۆی لە وەڵامێکی روون دزییەوە کە ئایا هیندستان لێخۆشبوو‌ن دەیگرێتەوە یان نا، نەک هەر ئەوە بەڵکو تەنانەت خۆشی لە بابەتەکە نەدا.
هاریکاری سەربازیی ئەمریکا و هیندستان لە ساڵانی رابردوودا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەتایبەتی واشنتۆن، هیندستان بە هاوبەشێکی گەورەی بەرگریی دەبینێت لە رووی بەرپەرچدانەوەی چین.
هەروەها هیندستان لەبەر هەندێک ناکۆکی دیارییکراوی لەگەڵ چین سەبارەت بە سنوور، سوود لە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا دەبینێت.
له‌م ساڵانه‌ی دواییداو هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا و هیندستان له زۆر بواری وه‌ك سه‌ربازیی و ئابووریی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شێتیی ستراتیجیی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگییان واژوو كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی ناریندرا مۆدی له‌گه‌ڵ رووسیا كه وه‌ك دوژمنێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، له‌م نزیكانهیشدا نه‌بێت دواتر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و نیوده‌لهی بخاته دۆخێكی ئاڵۆزه‌وه.
بەرەپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هیندستان له‌گه‌ڵ رووسیا له رووی سه‌ربازیی و ستراتیجییه‌وه له دۆخێكدایە كه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی له‌گه‌ڵ هیندستان پێش بخات، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیداره‌ی ناریندرا مۆدی دروست ده‌كات، به‌ڵام ره‌چاوكردنی ئه‌و مه‌ترسییه له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه وه‌ك نیشانه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه به ئه‌مریكا لێك ده‌درێته‌وه.
- كۆنگرێس ده‌یه‌وێت بۆ هیندستان خۆی له (CAATSA) ببوێرێت
یاسای بنبڕکردنی دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا لە میانی سه‌پاندنی سزاکان (CAATSA) له ٢٠١٧ له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا تێپه‌ڕێندرا و به‌پێی یاساكه ده‌تواندرێت سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێندرێت كه گرێبه‌ستی به‌رگریی له‌گه‌ڵ رووسیا و كۆمپانیاكانی پیشه‌سازیی به‌رگریی رووسیادا ده‌كه‌ن.
له یاساكه‌دا، مه‌رجی ئه‌وه خراوه‌ته روو كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا لانیكه‌م پێنج له‌و سزایانه كار پێ ده‌كات كه له ١٢ سزا جۆراوجۆره قورسه‌كان پێك هاتوون.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌هۆی كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه له ٢٠٢٠ توركیای خسته لیستی سزاكانه‌وه به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه.
ده‌زاندرێت كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌م سزایانه‌وه گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له میانی هه‌مان یاسادا بۆ گرێبه‌ستی به‌رگریی له‌گه‌ڵ چین و كۆمپانیاكانی پیشه‌سازیی به‌رگریی چین-یش سزای جۆراوجۆری دانا، به‌ڵام ئه‌م جاره له‌باره‌ی هیندستان هه‌ڵوێستێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌یه.
له دووی تشرینی دووه‌می رابردوودا، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، تێد كرهز، تۆد یۆنگ و رۆجه‌ر مارشاڵ كه سەربە پارتی كۆماریین، پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پیران كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندام له دیالۆگی ئاسایشی چوارینه "QUAD" ئوسترالیا، ژاپۆن و هیندستان كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چین و رووسیا كردووه له یاسای (CAATSA) ببه‌خشرێن.
پڕۆژه یاساكه كه به ناوی "یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێگاكانی ناڕاسته‌وخۆ كه زیانگه‌یاندنی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ هاوپه‌یمانان لێ ده‌كه‌وێته‌وه "CRUCIAL" و به پاساوی ئه‌وه‌ی كه هیندستان هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌مریكایه له به‌رامبه‌ر چیندا پێشكه‌ش كراوه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت به یاسا بۆ ماوه‌ی ١٠ وڵاتانی ئه‌ندام له "QUAD" له سزاكانی (CAATSA)ده‌به‌خشرێن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له بابه‌تی وه‌رگرتنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 بۆ هیندستان خۆی ببوێرێت له یاسای (CAATSA)، رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا ده‌كرێته‌وه كه واشنتۆن سیاسه‌تی دووفاقی به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌گرێته به‌ر و وا لێك ده‌درێته‌وه كه زیان به متمانه‌كردن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی به ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.