Tayfun Coşkun,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
سان فرانسیسكۆ - AA
ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریكا پرۆتێستۆی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ-یان كرد بۆ سه‌رۆك، دوای مه‌ڕاسیمی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان.
له شاری سان فرانسیسكۆ سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکا، خۆپیشاندانێك له‌ژێر ناوی "رێپێوانی ژنان" رێكخرا، كه تیایدا زیاد له ٥٠هه‌زار ئافره‌ت له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌شداریان كرد.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانی سان فرانسیسكۆ سەکۆ دانرا، گوتار خوێنرایه‌وه و خۆبه‌خشه‌كان كۆنسێرتیان پێشكه‌ش كرد.
سه‌ره‌ڕای باران بارین له شه‌قامی سه‌ره‌كی شاره‌كه رێپێوان ساز كرا. به‌هۆی خۆپیشاندانهكهشهوه ژمارەیەک شه‌قام به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران.
نانسی برۆنستین كه له ریزی پێشه‌وه‌ی رێپێوانهكهدا بوو رایگه‌یاند "لێره‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی له تره‌مپ ناكه‌م. پشتیوانی له‌و شتانه ناكه‌م كه ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامیان بدات".
هه‌روه‌ها له شاری ئۆكلاند ناوەڕاستی ویلایەتی کالیفۆرنیا، رێپێوان له دژی تره‌مپ رێكخرا و، تیایدا نزیكهی٦٠ هه‌زار ئافره‌ت به‌شداریان كرد.
رێپێوانی ژنان كه سه‌ره‌تا به‌ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی پێكرد، ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا رێكده‌خرێت كه تیایدا به‌شداربووانی نزیكبووه‌ته‌وه له نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س.