Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیدا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌ردانی ناوه‌ندی ویلایه‌تی ڤیرجینیایی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا CIA كرد و له‌به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌ی میدیاكاندا له‌باره‌ی بوونی رق و كینه له‌نێوان تره‌مپ و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكادا، پشتگیریی خۆی بۆ CIA ده‌ربڕی.
یه‌كه‌م سه‌ردانی تره‌مپ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیدا بۆ CIA، نیشانه‌یه‌كه بۆ نه‌رمبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ و ده‌زگاكه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ده‌نگۆكانی بوونی كاریگه‌ریی رووسیا له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تره‌مپ، كێشه كه‌وته نێوان ناوبراو و ئه‌و ده‌زگایه.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی CIA كۆبووه‌وه و گوتی: "من له‌سه‌دا هه‌زار له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام. هیچ كه‌سێك سه‌باره‌ت بهكۆمهڵگهی هه‌واڵگری و CIA هه‌سته‌كانی له دۆناڵد تره‌مپ به‌هێزتر نییه. من لهپشتتانم. زیاتریش له‌پشتتان ده‌بم".
ناوبراو میدیاكانی ئه‌مریكا بهناراستگۆیی تۆمه‌تبار كرد و گوتی: "هۆكاری ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانم بۆ ئێره بووه، ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن شه‌ڕێكم له‌گه‌ڵ میدیاكاندا هه‌یه. ئه‌وانه بێڕێزانهترین شتانی جیهانن. ده‌ڵێن رق و كینه له‌نێوان من و كۆمه‌ڵگای هه‌واڵگریدا هه‌یه. بوونی من لێره پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شانه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی ٤٠٠ كارمه‌ندی CIA به‌شداربوون تره‌مپ گوتی: "ئێوه‌م خۆشده‌وێت. رێزتان لێده‌گرم. ئێمه سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌وه و ئێوه‌ش سه‌رمه‌شقی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌بن".