Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك – AA
له میانی رێپێوانی هاڵۆوین كه به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی به "جه‌ژنی جادووگه‌ران" ناسراوه دیمه‌نی ره‌نگاوڕه‌نگ شاری نیویۆرك رۆژهەڵاتی ئەمریکای پۆشی.

به هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كنێسێكی جوولەکەکان له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا له هه‌فته‌ی رابردوو كه ١١ قوربانی لێكهوتهوه و هێرشه‌كه‌ی ساڵی رابردوو به‌ر له‌و رێپێوانه، به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ رێپێوانه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.

رێپێوانه‌كه‌ی ئه‌مساڵ كه ٤٥ه‌مین جاره ئه‌نجام ده‌درێت له Greenwich Village له ناوچه‌ی مانهاتان ده‌ستیپێكرد و هه‌زاران كه‌س به دەمامک، میكیاج، جلوبه‌رگ و سه‌مای جیاوازه به‌شدارییان تیادا كرد. له میانی تێپه‌ڕینی به‌شداربووانیشدا، هه‌زاران كه‌س له‌سه‌ر سه‌كۆ و پلیكانه‌كانه‌وه سه‌یریان ده‌كردن.
به به‌شداری كاراكته‌ری چیرۆك، فیلم و فیلم كارتۆنییه‌كان و كاراكته‌ره راسته‌قینه‌كان دیمه‌نێكی ره‌نگاوڕه‌نگتر به رێپێوانه‌كه درا.