واشنتۆن
وەزیری بەرگری ئەمریکا چاک ھیگل باسی لە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا کورد و ھەڵسەنگاندێکی لەبارەی تەندرە رۆکێتیەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتی چین کرد و گوتی: "ھەر حکومەتێک ئازادە لە بڕیاردان، تورکیاش وەک وڵاتێکی دۆست، ھاوکار و ھێزی پەیمانی ناتۆی، بۆ ئێمە جێگەی گرنگییە."
وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی: "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت و تورکیا دۆستێکی نێزیکی ئێمەیە و ئەندامێکی بەھێزی پەیمانی ناتۆیە، بۆیە دەمانەوەی متمانەی نێوان ھەردوولا زیاتر بەھێز بێت"
لەبارەی رۆڵی تورکیا لە قەیرانی سوریادا ھیگڵ گوتی: "ئەمریکا و تورکیا لەباەری رەوشی سوریا ھەمیشە ھاوکارن و یارمەتی یەکتری دەدەن، رۆڵی تورکیا لەبارەی لەناوبردنی چەکی کیمیایی سوریا زۆر گرنگە، بۆیە سوپاسی تورکیا دەکەین."