Abdullah Shukur
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "USS Harry Truman"ی ئەمریکی و حەوت کەشتی جەنگی دیکە بەرەو دەریای ناوەڕاست رەوانە دەکرێن.
بە پێی ئەو راگەیەنراوەی لە لایەن ھێزەکانی دەریایی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "USS Harry Truman"ی ئەمریکی و حەوت کەشتی جەنگی دیکە بەیانی لە بەندەری نۆرفۆڵکەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ناوچەکانی پێنج و شەشی کەشتیگەلی ئەمریکا بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێدەکەون.
راشگەیەنرا کە ئەو ژمارە کەشتییە بە شەش ھەزار و ٥٠٠ کارمەند و چەندین فڕۆکەی جەنگی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا بەرەو ناوچەکە بەڕێدەکەون.
وا لێکدەدرێتەوە کە لە دوای ھێرشی کیمیایی رژێمی ئەسەد بۆ سەر شارۆچکەی دوما باشووری سووریا و ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو ھێرشەی رژێمی ئەسەد، کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "USS Harry Truman"ی ئەمریکی و حەوت کەشتی جەنگی دیکە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنێکی چاوەڕوانکراو رەوانەی ناوچەکە دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە فەرماندەیی ھێزەکانی دەریای ئەمریکا رایگەیاند کە گواستنەوەی ئەو کەشتیانە لە چوارچێوەی پلانی پێشوو بووە.
کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "USS Harry Truman"ی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٦ بە مەبەستی ھاوکاریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رەوانەی دەریای ناوەڕاست کرابوو.