Abdullah Shukur
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
ئەو پڕۆژە یاسایەی کە داوای درێژکردنەوەی سزای سەر ئێران لە بواری پیشەسازی وزە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەکات، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کۆی دەنگ پەسند کرا.
هاوکات ئەو پرۆژە یاسایەی کە داوای سزادانی رژێمی سووریا و ھاوکارانی دەکات بەھۆی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند کرا.
پرۆژە یاساکەی پەیوەندیدار بە ئێران، بە کۆی ٤١٩ دەنگی بەڵی و تەنھا یەک دەنگی نەخێر لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند کرا و چاوەڕوانیش دەکرێت بە زووترین کات رەوانەی ئەنجوومەنی پیران بکرێت.
ھاوکات لە ئەگەری پەسندکردنی ئەو پرۆژە یاسایە لە ئەنجوومەنی پیران، سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما واژووی لەسەر دەکات و تا ساڵی ٢٠٢٦ پەیڕەو دەکرێت.
- پرۆژە یاسای سزای سەر سووریا
لە لایەکی دیکەش ئەو پرۆژە یاسایەی کە داوای سزادانی رژێمی سووریا و ھاوکارانی دەکات بەھۆی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" و "تاوانی دژە مرۆڤایەتی" لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند کرا.
لەگەڵ پەسەندکردنیشی لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە، باراک ئۆباما واژووی لەسەر دەکات و دەبێتە یاسا.