Sangar Hamad Azeez
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
قاهیرە - AA
سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.
لە پەیامەکەدا سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە و ئاماژەی بەوە کرد کەوا زۆربەی وڵاتانی عەرەبی دۆستی مێژوویی ئەمریکان.
لە پەیامەکەدا ئەبو غێت تیشکی خستووەتە سەر کێشەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل کە درێژەیان هەیە و رایگەیاندووە کە هیوادارە سەردەمی ترەمپ سەردەمێکی تازە بێت بۆ وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیە باشتر بکات".