Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
واشنتۆن- A
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی سەر سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا، حەسەن نەسروڵڵای فراوان کردووە و بۆ یەکەمجاریش چوار کاربەدەستی حزبوڵڵای خستووەتە لیستی سزاکانەوە کە یەکێکیان جێگری نەسروڵڵا، نەعیم قاسمە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لیستی سزاکانی 'ئۆفیسی چاودێریی سەروەتی بیانییان' نوێکراوەتەوە و هەریەک لە حسێن خەلیل، ئیبراهیم ئەمین سەید، نەعیم قاسم و محەمەد یەزبەک بۆ لیستی دووەمی سزاکانی رێکاری سزا داراییەکانی سەر حزبوڵڵا، زیادکراون.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشكراوە حەسەن نەسروڵڵاش کە لە ''لیستی تیرۆیستە بە تایبەت پێناسەکراوەکان''دایە، خراوەتە لیستی ''لیستی تیرۆیستە جیهانییە بە تایبەت پێناسەکراوەکان''.
بەو هەنگاوەش سزاکانی سەر نەسروڵڵا فراوان کراون.