Sangar Hamad Azeez
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
نیویۆڕک - AA
بازرگانی ئێرانی و بەڕێوبەری گشتی پێشووی هاڵک بانک مەهمەت هاکان ئاتیلا بە ٣٢ مانگ زیندانی کردن سزا درا.
دادوەری دادگای فیدڕالی باشووری نیویۆڕک ریچارد بێرمان دوا بڕیاری لەبارەی ئاتیلاوە ئاشکرا کرد.
دادگاییکردنی ئەو بازرگانە کە ماوەی ١٤ مانگە بەردەوامە، دواجار لە دانیشتنی دادگای ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر درا و تیایدا ٣٢ مانگ سزای زیندانی بۆ ناوبراو دەرکرا.
پاڕێزەری ئاتیلا رایگەیاند کە داواکە دەبەنەوە دادگای تێهەڵچوونەوە.
بەڕێوبەری گشتی پێشووی هاڵک بانک لە ٢٧ی ئاداری ٢٠١٧ لە نیویۆڕک بە تۆمەتی پارە سپیکردنەوە له بەرژوەندی ئێران دەستگیر کرابوو.