Sangar Hamad Azeez
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
کۆمپانیای "ئەمستردام & پارتنەر رایتس" کە لە ئەمریکا بە وردی چاودێری قوتابخانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی دەکات رایگەیاند کەوا هەفتەی داهاتوو سکاڵا لەسەر قوتابخانەکانی ئەو رێکخراوە لە تێکساس تۆمار دەکات.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوبەری کۆمپانیای "ئەمستردام & پارتنەر رایتس" رۆبەرت ئەمستردام گوتی: "بۆ یەکەمجار لە دژی رێکخراوی پێکهاتی هاوتەریب داوایەکی یاسایی تۆمار دەکەین بۆ ئەم مەبەستەش دۆسیەکی تەواومان ئامادە کردووە کە پڕیەتی لە بەڵگە و لە هەفتەی داهاتوودا پێشکەشی دادگای شارەکەی دەکەین".
ناوبراو گوتی: "زنجیرە قوتابخانەکانی هارمۆنی کە سەربە رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەنە، چەندین حاڵەتی هێنانی کۆچبەری نایاساییان ئەنجام داوە و سەبارەت بە بابەتەکەش دۆسیەکانمان ئامادەکردووە، بەڵام رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن رەتی دەکەنەوە کە ئەو بابەتە پەیوەندی بەوان هەبێت".
رۆبەرت ئەمستردام گوتیشی: "رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن پارەی گشتی لە ئەمریکاوە بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان دەنێرن هەروەها تاوەکو خۆیان لە حکوومەتی ئەمریکا نزیک بکەنەوە سیاسەتی بەخشین پەیڕەو دەکەن و ئەم کارە وەک چەکێک بەکار دەهێنن بۆ خۆنزیک کردنەوە لە حکوومەت".