Mücahit Oktay
10 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
نیویۆرک - AA
لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردندا لە دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنان لە ویلایەتی میریلاند لە ئەمریکا سێ کەس کوژران و هێرشبەرەکەش بە بریندار دەستگیرکرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەرپرسی پۆلیسی واشنتۆن، دوای ئەوەی چەکدارێک چووەتە ناو کۆمپانیای کۆڵۆمبیا مەکین لە ناوچەی سمیسسبێرگ، زیاتر لە کەسێکی کوشتووە.
دواتر لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگار لاری هۆگانەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کرا کە لە رووداوەکەدا سێ کەس کوژراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەڵمەتێکی پۆلیسی ناوچەکەدا تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیرکرا و ئەفسەرێکی پۆلیسیش بریندار بوو.