Barış Seçkin
10 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
رۆما-AA
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین ئاشكرایكرد، سەرلەنوێ ئۆکراینا ئاوەدان دەکەنەوە، ناچارن ئەمە بکەن و دەیکەن.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین کە بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیهك دیدار و کۆبوونەوە گەیشتووەتە رۆما پایتەختی ئیتاڵیا، لە مۆزەخانەی ھونەریی ماکسی رۆدرێگز بەشداری لە چالاکییەکدا کرد.
لە گوتارێکیدا كه لە میانی چالاکییەکەدا پێشكهشیكرد، ڤۆن دێر لاین رایگهیاند: "کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی ماریوپۆڵ و تەلارسازە ئۆکراینییەکان دەبێت. سەرلەنوێ ئۆکراینا ئاوەدان دەکەینەوە. ناچارین ئەمە بکەین و دەیکەین چونکە ئەرکی ئەخلاقیی ئێمەیە".
بهپێویستیشی زانی سهرلهنوێ بنیاتنانهوهی بوارهكانی ژیان لەسەر بنەمای رێککەوتنی سەوزی ئەورووپا و بەپێی رۆحی "باوھاوسی ئەورووپای نوێ" ئەنجام بدرێت و رایگەیاند پێویستە یەکێتی ئەورووپا بەرەوپێشچوون لە سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە بەدەستبھێنێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگهیاند: "ئابووری رووسیا پشت بە گاز، نەوت و خەڵوز دەبەستێت و ئێمەش وەک یەکێتیی ئەورووپا بە رێژەیەکی زۆر بەوانەوە پەیوەستین. بەھۆی ئەم جەنگە مەترسیدارەوە بڕیارماندا پەیوەستبوونمان بەمانە کەم بکەینەوە. ئێستا دەبێت پێشکەوتن بەدەستبھێندرێت، نابێت لەگەڵ دابینکەری نوێدا گیر بخۆین بەڵکو بەرەو وزەی نوێبووەوە ھەنگاو بنێین".
ئورسولا ڤۆن دێر لاین لە دوای چالاکییەکە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی رۆما رۆبێرتۆ گوالیتێری لە باڵەخانەی دێرینی شارەوانییەکە کۆبوویەوە.