Hakan Çopur
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
واشنتۆن - AA
لە ئاکامی هێرشی چەکداریی بۆسەر سێ هۆڵی مەساجکرن لە ویلایەتی جۆرجیا باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا، هەشت کەس کوژران و گومانلێکراوەکەش دەستگیرکرا.
بەپێی هەواڵێکی میدیای ئەمریکا کە پشتی بە زانیاری پۆلیسی شاری ئەتڵەنتا پایتەختی ویلایەتی جۆرجیا بەستووە، کاتەکانی ئێوارە، هێرشی چەکداریی کراوەتە سەر سێ هۆڵی مەساجکردن.
پۆلیس رایگەیاند کە سەرەتا لە دوای نیوەڕۆدا، هێرشکراوەتە سەر هۆڵێکی ماساجکردنی ئاسیاییەکان لە ناوچەی چیرۆکی لە باکووری شارەکە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.
دوای ماوەیەکی کەم لەو رووداوە لە هۆڵێکی دیکەی مەساجکردن لە ناوەندی شاری ئەتڵەنتا سێ کەسی دیکە کوژراون، بە ماوەیەکی کەم دوای ئەو هێرشە لە هۆڵێکی دیکەی مەساجکردندا، تەقە لە کەسێک کراو و کوژراوە.
بەرپرسانی پۆلیس کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن، ئاماژەیان بە دەستگیرکردنی گومانلێکراوێک کرد بەناوی رۆبێرت ئارۆن لۆنگ لە کاتەکانی ئێوارەدا و پێیانوابوو کە ناوبراو ئەنجامدەری هەر سێ هێرشەکەیە.
لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە درێژەی هەیە، میدیای ئەمریکی باس لەوە دەکات کە شەش کەس لەوانەی لەو هێرشانەدا کوژراون، ژنانی بەڕەگەز ئاسیایین.