Abduljabbar Aburas
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
نیجەر - AA
حکوومەتی نیجەر رایگەیاند، لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریی بۆسەر بازارێکی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە نزیک سنووری مالی، ٥٨ کەس کوژران.
ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس لە بەرپرسانی نیجەری گواستووەتەوە بەوەی ژمارەیەک چەکدار لەسەر ماتۆڕسکیلەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هاووڵاتییانەی کە لە بازاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ کاریان دەگەڕانەوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، لە ئاکامی ئەو هێرشە چەکدارییەدا، ٥٨ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
ئاماژە بەوەشدراوە کە چەکدارەکان ئاگریان لە کۆگاکانی دانەوێڵە بەرداوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکە، قوربانییەکان لە شارۆچکەی بانیبانگۆ لەسەر سنووری نیجەر لەگەڵ مالی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی خۆیان، رووبەڕووی ئەو هێرشە تیرۆیستییە بوونەتەوە.
تاوکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە رانەگەیاندووە.