Ihvan Radoykov
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
سۆفیا- AA
لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی کە وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و بولگاریا دەربارەی هەماهەنگی سەربازیی نێوانیان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ واژوویان کردووە، ئەمریکا بەشێوەیەکی هەمیشەیی دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز لەو وڵاتە جێگیر دەکات.
هەریەکە لە سوپاسالاری بولگاریا، ئەمیل ئەفتیمۆڤ و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کراسیمیر کاراکاچانۆڤ لە میانی سەردانەکەی هەفتەی رابردوویان بۆ واشنتۆن، چاویان کەوت بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مایک ئێسپەر و رێککەوتننامە سەربازییەکانیان واژوو کرد.
لای خۆیەوە ئەمیل ئەفتیمۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز دەبێت و لە چوار بنکەی ئەمریکا لە بولگاریا نیشتەجێ دەبن.
شایەنی باسە لە چوارچێوەی هەماهەنگی سەربازیی نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمریکا بۆ بەهاوچەرخکردنی سوپای بولگاریا، ١٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکات.