Mücahit Oktay
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، ٢٢٠ ھەزاری تێپه‌ڕاند.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥ ھەزار و ٣٢٨ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی تووشبووان گهیشثووهته هه‌شت ملیۆن ٣٨ ھەزار و ٥٤٣ کەس.
ھاوکات ٣١٩ كه‌سی دیكه دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه وكۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان گەیشتووه‌ته ٢٢٠ ھەزار و ٢٧ کەس.
هه‌روه‌ها زیاتر له پێنج ملیۆن و ١٨٦ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژماره‌ی پشكنینی ئه‌نجامدراو ١١٩ ملیۆن و ٤٩٩ ھەزاری تێپه‌ڕاندووه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٥٨ هه‌زار و ٣٦٨ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٣٩ هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٣٦ هه‌زار و ٢٤ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٩١ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە نزيكەى حەوت ملیۆن و ١٧٩ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل کە لە سەرووى پێنج ملیۆن و ١٠٣ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.