Ahmet Furkan Mercan
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2023
تۆکیۆ – AA
ئەمریکا و ژاپۆن، هەماهەنگی دەکەن بۆ پێشخستنی نەوەی نوێی ریاکتۆری ئەتۆمی بە جۆری مۆدێلە بچووکەکانیشەوە.
وەزیری ئابووریی، بازرگانیی و پیشەسازیی ژاپۆن، نیشیمورا یاسوتۆشی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا، جێنێفەر گرێنهۆڵم کۆبوونەوە.
هەردوولا جگە لە تاوتوێکردنی بابەتەکانی وزە بە گازی سروشتیی شلکراوەیشەوە، گەیشتنە بۆچوونێکی هاوبەش لەبارەی پاراستی کەشێکی رێکخراوی هاوسەنگ.
نیشیمورا بە میدیاکارانی راگەیاند کە ئەمریکا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی دەکات لەو هەنگاوانەی وڵاتەکەی گرتوویەتییە بەر بۆ ئەوەی بەکاربۆنکردن کەم بکاتەوە و گوتی: "بۆ سوودوەرگرتنی تەواوەتی لەو ژووری ئەو ریاکتۆرە ئەتۆمییانەی کە هەن و پێکهێنانی زنجیرەیی بەهێزتر (لەگەڵ ئەمریکا) لە دەرفەتەکانی ئەنجامدانی هەماهەنگیی زیاتر دەکۆڵینەوە".