Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گه‌وره راوێژكاری پێشووی سیاسه‌ته‌كانی كۆشكی سپی، ستیڤن بانۆن گوته‌كانی له‌باره‌ی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ترمپ چاككردەوە كه له‌و كتێبه‌ی باسی یه‌كه‌م ساڵی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات به توندی ره‌خنه‌ی لێگرتبوو سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیا.
ستیڤن بانۆن له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بۆ پۆرتاڵی هه‌واڵی به‌ناو Axios نارد كه له ئه‌مریكا په‌خش ده‌كات و تیایدا باسی له‌و گوتانه كرد كه به‌رامبه‌ری گوتراوه و داوای لێبووردنی كرد له دره‌نگ كه‌وتنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گه‌وره راوێژكاری پێشووی سیاسه‌ته‌كانی كۆشكی سپی، ستیڤن بانۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پشتیوانی بۆ تره‌مپ له‌بن نه‌هاتووه و له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌ی تره‌مپیشه‌وه گوتی: "هیچ كۆڵینهدا له پشتیوانییکردنی باوكی له‌و ئهنجێندایهی کە هه‌یه‌تی بۆ گۆڕینی وڵات. ئه‌و پیاوێكی باشه و نیشتیمان په‌روه‌رێكی باشه".
ستیڤن بانۆن ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تاكه كاندیدی كۆمارییه‌كان كه بتوانێت شكست به كاندیدی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن بهێنێت له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیدا، تره‌مپ بووه.
كتێبی "ئاگر و توڕه‌یی: تره‌مپ له‌ناو كۆشكی سپیه‌وه" كه زانیارییەکانی پشتی به‌ستوو به گه‌وره راوێژكاری پێشووی سیاسه‌ته‌كانی كۆشكی سپی، ستیڤن بانۆن له رای گشتیی ئه‌مریكادا بووه جێگه‌ی مشت‌ومڕ.
لە کتێبەکەدا، ستیڤن بانۆن بەرامبەر ئەو کارەی کوڕە گەورەکەی ترەمپ کردوویەتی کە لەگەڵ هەندێک لە رووسەکاندا لە هۆتێل ترەمپ چاویان بەیەککەوتووە، دەستەواژەی ناپاکی بەکارهێناوە. هەرچی ترەمپە وەڵامی بانۆنی داوەتەوە و دەڵێت، "ئەو رۆژەی کە دەرکراوە، نەک تەنها کارەکەی بەڵکو ئەقڵیشی لەدەست داوە".
لە کتێبەکەدا کە پێنجی ئەم مانگە بڵاوبۆتەوە تەواوی زانیارییەکان لەسەر هەڵسوکەوتی ترەمپ دوای جێگیربوونی لە کۆشکی سپی ئاماژەی پێکراوە، هەر لە خواردن و خۆ ئامادەکردن بۆ کۆبوونەوە و سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن.
پێشتر ترەمپ وەڵامیمایکڵ وۆڵف-ی دابوویەوە کە نووسەری کتێبەکەیە و بە دەنگۆی هەڵبەستراوی وەسف کردبوو.
هاوکات ئەو دەنگۆیەی رەت کردۆتەوە کە لە کتێبەکەدا باسی کراوەو دەڵێت، "تەندروستی ئەقڵی رێپێدراو نییە بۆ بوون بە سەرۆک" و ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات ئەو لە باشترین خوێندنگەکانی ئەمریکا وانەی خوێندووە و کەسێکی سەرکەوتوو بووە لە خوێندنگە و دواتر کارێکی دەستپێکردووە بە بڕی چەندین ملیار دۆلار و لە جیهانی تەلەڤیزیۆندا سەرکەوتوو بووە و لە یەکەم تاقیکردنەوەشیدا وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ترەمپ لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە رایانگەیاندبوو، ئەگەری هەیە سکاڵا لەسەر نووسەر و ناوەندی چاپەمەنییەکە تۆمار بکات.