Ayşe İrem Tiryaki
10 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
ئەمریکا بە بڕی ١٠٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، پاکێجێکی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ئیسرائیل کە گوللە تۆپی تانکیش لە خۆ دەگرێت، پەسەند کرد.
ئاژانسی ئاسایشی و هاریکاری (DSCA) سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا وردەکاریی پاکێجێکی بڵاو کردووەتەوە کە چەک و تەقەمەنی بە ئیسرائیل فڕۆشراوە.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە ئیسرائیل داوای کڕینی ١٣ هەزار و ٩٨١ گوللە تانک و برێک تەقەمەنی کردووە و بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دەرەوە (ئەمریکا) کەوتووەتە خۆ بۆ جێبەجێکردنی داواکە و لە چوارچێوەی "دۆخی بەپەلە" داواکەی خستووتە بەردەم حکوومەت کە بەو پێیە ئەو پێویست بە پەسەندکردن کۆنگرە ناکات.
ئاژانسی ئاسایشی و هاریکاری وێڕای جەختکردنەوەی لە "پابەندی بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل"، ڕاشیگەیاندووە، پاکێجەکە لەسەر ئەو بنەمایە پەسەند و جێبەجێ کراوە.