Abdullah Shukur
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
رێد بلوف - AA
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیا، لانی کەم دوو کەس کوژران.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە راگەیاندنە لۆکالییەکانی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، جێگری بەپرسی پۆلیسی تەھاما، فیل جۆنسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئەو شارەدێیە، لانی کەم دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆری قوتابیش برینداربوون.
جۆنسۆن راشیگەیاند کە ھێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
لەبارەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.