05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
واشنتۆن - AA
چوار هاوسەرۆکی گرووپی دۆستایەتی تورکیا لە کۆنگرێسی ئەمریکا نامەیەکیان ئاراستەی باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، سەردار کڵچ کردووە و تیایدا لەبەرامبەر هاوکارییە پزیشکییەکاندا سوپاسی تورکیایان کردووە.
لە نامەکەدا ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس نووسیویانە "وەک دەزانن گرنگترین شت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا، پاراستنی کارمەندانی تەندروستییە تا بتوانن بەردەوامبن لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و ڤایرۆسەکەیان بۆ نەگوێزنەوە. وڵاتەکەتان بە ناردنی پێداویستی پزیشکی هاوکارمان دەبێت لە پاراستنی کارمەندە تەندروستییەکانماندا. خۆشحاڵین بەم بەخشندەییەی گەلی تورکیا، هەماهەنگی تورکیا و ئەمریکا وەک دوو ئەندامی ناتۆ لەکاتی ئەم قەیرانەدا شتێکی گرنگە".
هەفتەی رابردوو لەسەر فەرمانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوو فڕۆکە، پێداویستی پزیشکییان گەیاندە ئەمریکا.
بەمشێوەیە تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا تا ئێستا هاوکاری پزیشکیی پێشکەش بە نزیکەی ٦٠ وڵات کردووە.