Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، ژمارەیەک پرسی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور، مون جای ئین تاوتوێ کرد.
لە راگەیەنراوێکی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەوڵە دیپلۆماتییەکانی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور لە لایەن ئەمریکاوە لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت و تیایدا هاتووە، "سەرۆک ترەمپ لەکات و هەلومەرجی گونجاودا کراوەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور".
لە لایەکی ترەوە ئاماژە بەوە کراوە کە مایک پێنس لە ئۆڵمپیادی زستانەدا کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە کۆریای باشوور بەڕێوەبچێت، سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا دەکات. بەوپێیەش پێنس و شاندی یاوەری لە نۆی شوباتدا سەردانی کۆریای باشوور دەکەن و دواتر سەردانی هەریەک لە سیئۆل و تۆکیۆ دەکەن.