Hemin Hüseyin
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2018
هەولێر - AA
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ئانادۆلوی راگەیاند کە گومان دەکرێت بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ هەولێری گرتبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، فازڵ ئیبراهيم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێستا لە لێکۆڵینەوەداین و گومانمان هەیە کە بوومەلەرزەکە شاری هەولێری گرتبێتەوە و دوای لێکۆڵینەوەش ئەنجامەکە رادەگەیەنین".
میدیاکانی عێراقی بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقی داوە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکەی هەژاند و شاری دەربەندیخان سەر بە پارێزگای سلێمانی زۆرترین زیانی پێگەیشت و بووە هۆی رووخانی ژمارەیەک خانوو و گیانلەدەستدانی شەش کەس.