Esin Eşkinat Sayılgan
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
نیویۆرک - AA
کۆمیتەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمدا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە چوار بەرپرسی سەردەمی دەسەڵاتەکەی ترەمپ-ی بانگهێشت کردوە بۆ ئەوەی گوتەیان لێ وەربگیرێت.
لەوبارەیەشەوە کۆمیتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەرپرسی پێشووی نووسینگەی تایبەتی کۆشکی سپی، مارک مێدۆوس، یاریدەدەری پێشووی بەرپرسی نووسینگەی کۆشکی سپی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، دانییەل سکاڤینۆ، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگری، کاشیاپ پاتێل و راوێژکاری پێشووی ترەمپ، ستێفان باننۆن، داوایان لێکراوە لە رۆژانی ١٤ و ١٥ی تشرینی یەکەمدا دەربارەی رووداوەکانی ناو بینای کۆنگرێس و هەوڵی کودەتا، ئیفادە بدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش باس کراوە کە دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو چوار کەسە لە شەشی کانوونی دووەم و رۆژانی پێشتردا لەبارەی هێرش کردنە سەر بینای کۆنگرێس و گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندیدابووبێتن.