Şenhan Bolelli
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
مه‌درید – AA
سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری كه‌ته‌لۆنیا و په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارڵێز پویگدهمۆنت كه دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه، له كاتێكدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك چووه دوورگه‌ی ساردونیا له ئیتاڵیا ده‌ستگیر كرا.
میدیاكانی ئیسپانیا به پشتبه‌ستن به‌و هه‌واڵه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی دادگای باڵای ئه‌و وڵاته به ده‌ستیان گه‌یشتوون بڵاویان كرده‌وه، پویگدهمۆنت كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به و حزبانه‌ی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیین چووه‌ته دوورگه‌ی ساردۆنیا، به‌ڵام به‌هۆی ده‌رچوونی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیتاڵیاوه ده‌ستگیر كراوه.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌هۆی هه‌ڵهاتن له پرۆسه‌ی دادووری له ئه‌ورووپا مافی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر پویگدهمۆنت و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی كه‌ته‌لۆنی له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هه‌ڵگرت.