Cüneyt Karadağ,Rewa Mahmood Hasan
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
بەرلین-AA
مێرکل و پۆمپیۆ پێش کۆبوونەوەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێکخست.
سەرەتا ئەنگێلا مێرکل ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ پۆمپیۆ لەسەر زۆر پرس قسە دەکەن لەوانە ئەفغانستان، سووریا، لیبیا، رووسیا و داهاتووی ئۆکراینا.
راوێژکاری ئەڵمانیا راشیگەیاند کە کۆبوونەوەکە ٤٥ دەقە دەخایەنێت و باس لە هاریکاری بەرەنگاری تیرۆر دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئهمریكا مایک پۆمپیۆ لای خۆیەوە رایگەیاند کە ئەڵمانیا بۆ ئەمریکا هاوبەشێکی زۆر گرنگە و هاوپەیمانن.
پۆمپیۆ گوتی، "وڵاتەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناتۆ و هەموو هاوپەیمانەکانمان، پێویستمان بە کارکردن هەیە بۆ سەقامگیری جیهان و ئاشت و ئارامی".