Rewa Mahmut Hasan
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
لەندەن
لەمیانی دوایین گەشتی سەرۆکایەتیەکەیدا بۆ بەریتانیا، باراک ئۆباما لەگەڵ گەنجانی ئەو وڵاتەدا لەلەندەن کۆبوویەوە .
باراک ئۆباما لەبارەی کاری لەپێشینەی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا: " پاراستنی ئاسایشی ئەمریکیەکان وەک ئەرکی یەکەم دەبینێت و پاشان چارەسەر کردنی هەندێک قەیرانی وەک تیرۆری نەتەوەیی بەتایبەت داعش، بەڵام لەهەمووی گرنگتر چۆنیەتی چارەسەرکردنیانە".
ئۆباما گوتيشى: "چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ئێران لەرێگەی دیپلۆماسیەوە یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی، ھەورەھا ئەو شانازی بەوە دەکات كە لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا توانیویەتی سەرکەوتووانە مامەڵە لەگەڵ قەیرانی دارایی جیهانی و تێپەراندی بکات" .
ئۆباما ئاشکرای کرد کە گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی لەبارەی کێشەی ئەتۆمی ئێران گرنگی تایبەتی هەیە لەبواری ئاسایشيدا .