Ramal Mahmood
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
پەکین – AA
چین ناڕەزایی دەربڕی لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی "راپۆرتی هۆنگ کۆنگ لە شەش مانگدا"، داوای لە ئیدارەی لەندەن کرد واز لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی چین بهێنێت.
گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی چین، گینگ شوانگ لە راگەیەندراوێکیدا دژایەتی خۆی لەبارەی راپۆرتەکەی حکوومەتی بەریتانیا دەربڕی لەبارەی هۆنگ کۆنگەوە. گینگ بەبیری هێناوەتەوە کە هۆنگ کۆنگ وەک "هەرێمی ئیدارەی تایبەت" بە پرەنسیپی "یەک وڵات، دوو سیستەم" بەڕێوە دەبرێت. ئەو پرسانەش پرسی ناوخۆین و "وڵاتانی بیانی بۆیان نییە دەستوەردان بکەن".
گینگ کاردانەوەی بەرامبەر راپۆرتەکە نیشاندا کە رەخنەی لە ئیدارەی پەکین گرتووە و داوای کرد ئیدارەی لەندەن راپۆرتی لەم جۆرە بڵاونەکاتەوە و دەستوەرنەداتە پرسی هۆنگ کۆنگ.
حکوومەتی بەریتانیا لە کاتی گەڕانەوەی هۆنگ کۆنگەوە بۆ ژێر سەروەرێتی چین کە ماوەی ٢٠ ساڵە، ٤٠ راپۆرتی بڵاوکردووەتەوە و رەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەی پەکین بەرامبەر هۆنگ کۆنگ گرتووە.